zagros news agency

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەڕێز دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەردانی بەغدا دەكات.

گوتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوونی کردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر چوار سەرۆكایەتییەکەی عێراقی فیدراڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكوومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و چۆنیەتیی هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هەموو لایەنەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و دەربازبوون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، تاوتوێ دەكرێن.

هەر لە لێدوانەکەیدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدات و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کارکردنی هاوبەش بە ئاراستەی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوانیان، تاوتوێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاسا شاراوەکانی ئارەزووی خواردن؛ جینات چ ڕۆڵێک لە سەرنەکەوتنی دابەزاندنی کێشدا دەگێڕێت؟

یاسین

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دڵشاد

لە هەولێر فێستیڤاڵی کورتە فیلمی قوتابیان سقز دەکرێت

ART