zagros news agency

ڤان گاڵ: ئامادەم بۆ جاری چوارەم ڕاهێنەرایەتیی هۆڵەندا بکەم

لویس ڤان گاڵ ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە تەمەنی 75 ساڵە و توانیویەتی بەسەر نەخۆشیی شێرپەنجەدا سەرکەوێت، ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەربڕی و ڕایگەیاند کە هۆڵەندا توانای هەیە ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا یان جیهان چونکە سەدا 95ی یاریزانەکانی لە یانە گەورەکانی دەرەوەی وڵات یاری دەکەن.

​ئەمە دوای ئەوە هات کە ڕۆناڵد کۆمان لە پۆستەکەی دەستلەکارکێشاەوە بەهۆی ماڵئاواییکردنی هۆڵەندا بەرامبەر مەغریب لە جامی جیهانیی ئەمساڵدا، و لە کاتێکدا هەریەکە لە ئارنێ سڵۆت و ئەلیک تێن هاخ ڕەتیانکردەوە ئەرکەکە بگرنە ئەستۆ، کە بەم هۆیەوە ڤان خال سۆزی خۆی نیشاندا تاوەکو بۆ چوارەم جار ڕێبەرایەتیی هۆڵەندا بکاتەوە.

​لە کۆتاییدا، ئەو ڕاهێنەرە جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا هەست بە ئامادەیی و تەندروستییەکی باشتر دەکات بە بەراورد بە چوار ساڵ پێشتر لە جامی جیهانیی قەتەر، کە تێیدا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر ئەرجەنتینی پاڵەوان بە لێدانی یەکلاکەرەوە کرانە دەرەوە و ماڵئاواییانکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسکۆ پێش ئەوەی لە یاری کۆتایی یۆرۆپا کۆنفرانس لیگ ڕووبەڕووی چێڵسی ببێتەوە چی ووت؟

یاسین

دێربی مانچستەر سوور بوو

یاسین

چەند زانیاریەک دەربارەی دێربی باکووری لەندەن

یاسین