zagros news agency

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی برینداربوونی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بڵاودەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوی برینداربوونی هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە پەیوەندی بە کردەوەی
تیرۆریستییەوە نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر کە ئەمڕۆ، ٦ی ئابی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی ڕووداوێکی “نەخوازراودا” کەسێک بە ناوی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بریندار بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر، دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد و لە ئەنجامە بەراییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو رووداوە کردەوەی تیرۆریستی نەبووە.”

پۆلیسی هەولێر دڵنیایی دەدات کە لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئاشکراکردنی تەواوی ڕاستییەکان بەردەوامن .

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتن : نابێت ئێران توانایی بەرهەم هێنانی چەکی ناوکی هەبێت

گوران

سەرۆک بارزانی و سوودانی کۆبوونەوە

سەڵاح

هێزەکانی ئەمەریکا: لە پشتیوانییکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

سەڵاح