zagros news agency

مەزڵووم عەبدی بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی كرد

 

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە ئامانجیان لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

عەبدی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” بڵاویکردووەتەوە، پشتیوانی و هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی. فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەو جۆرە هێرشانەی بە کردەوەیەکی “نائەخلاقی و قبوڵنەکراو” ناوزەد کرد.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پەلامارانە “پێشێلکارییەکی ڕاشکاوانەی ئیرادەی گەلی کوردستانن”. وتیشی: “ئامانج لەم هێرشانە تێکدانی سەقامگیری و لاوازکردنی پێگە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانە.”

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختی لە پێویستیی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند، دامەزراوەکانی هەرێم بەشێکی گرنگ و دانەبڕاون لە دەوڵەتی عێراق و پاراستنی سەقامگیرییان ئەرکێکی سەرەکییە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

نۆ تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیرکران کە یەکێکیان ڕفێنەر بووە

سەڵاح

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە مەترسییەکانی گەرما لە شوێنی کار دەدات

یاسین