zagros news agency

نوری مالیکی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرکۆنە دەکات و داوای سزادانی ئەنجامدەرانی دەکات

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە تۆڕی ئێكس سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند کە ئەم کارە بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەیە.

مالیکی ئاماژەی بەوە کرد: “ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارێکی رەتکراوە و شەرمەزارکراوە. هەر دەستدرێژییەک کە زیان بە ئاسایشی هەرێم و سەقامگیریی عێراق و دامەزراوەکانی بگەیەنێت، بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە.”

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە کارانە لەلایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجام درابن رەتکراوەن. داواشی کرد کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی فەرمییەوە وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا بکرێن و بەرپرسانی پشت هێرشەکە بەپێی یاسا سزا بدرێن، بەو ئامانجەی ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هێرشی میدیای له‌سه‌ر پارتی ئاشكرا ده‌كات

یاسین

یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی سوریا دەکەین

یاسین