zagros news agency

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی مایەوە

 

ڕۆژی هەینی لەگەڵ داخستنی مامەڵەکانی هەفتە، بازاڕەکانی زێڕ گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان بەردەوام بوون لەو بەرزبوونەوەیەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی پێکردبوو، ئەمەش بەهۆی ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی وزە و دراو.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، لە کاتی داخستنی مامەڵەکاندا نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ گەیشتە 151,613.76 دۆلار، کە بەراورد بە نرخەکانی پێشوو بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کردووە. هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,715.72 دۆلار و نرخی یەک گرام زێڕیش بۆ 151.61 دۆلار هەڵکشان.

​ئەم بەردەوامییە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسی و ئابوورییە جیهانییەکان، کە وایکردووە زێڕ وەک پەناگەیەکی سەلامەت لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە خواستی زۆری لەسەر بێت.

​لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا، بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بوون:
​عەیار 22 بە 1,053,559 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
​عەیار 21 بە 1,005,670 دینارە.
​عەیار 18 بە 862,002 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

سەرۆکی جەهەپە: مافی سەلاحەدین دەمیرتاش دەخورێت

یاسین

حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هەندێک ناوچه‌دا نه‌ماوه‌

سەڵاح