zagros news agency

سێ ناوچەی عێراق لە لیستی گەرمترین ناوچەکانی جیهانن

 

داتاکانی چاودێریی کەشوهەوای جیهانی ئاشکرایان کردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ ناوچەی عێراق لە لیستی 15 بەرزترین پلەی گەرمای جیهاندا تۆمار کراون. ناوچەکانی ئێران، کوەیت و سعوودیە زۆرینەی لیستەکەیان پێکهێناوە.
شارۆچکەی حەمیدەی ئێران بە تۆمارکردنی 49.9 پلەی سەدی، پلەی یەکەمی گەرمترین ناوچەکانی جیهانی بەدەستهێناوە. دوای ئەویش بەندەری ماهشەری ئێران بە 49.1 پلەی سەدی و دەهلەرانی ئێران بە 48.9 پلەی سەدی لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتوون.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت بە 48.8 پلەی سەدی لە پلەی چوارەمدا بووە. لە دوای ئەویش ئەحسای سعوودیە بە 48.5 پلەی سەدی و عەبدانی ئێران بە 48.4 پلەی سەدی ریزبەند کراون.
بەهبەهانی ئێران بە 48 پلەی سەدی لە پلەی حەوتەمدا هاتووە. لە دوای ئەویش ئەهواز بە 47.9 پلەی سەدی، بوستانی ئێران بە 47.8 پلەی سەدی و ئەدراری جەزائیر بە 47.6 پلەی سەدی لە لیستەکەدا جێگەیان گرتووە.
بەسرەی عێراق بە تۆمارکردنی 47.5 پلەی سەدی پلەی یازدەهەمی جیهانی بەدەستهێناوە. هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە و قەزای فاو لە عێراق بە تۆمارکردنی 47.3 پلەی سەدی بۆ هەریەکەیان، لە پلەکانی دوانزەهەم و سێزدەهەمدا هاتوون.

دەمامی سعوودیە بە 47.3 پلەی سەدی پلەی چواردەهەمی لیستەکەی بەدەستهێناوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پادشا خالید لە سعوودیە بە 47.2 پلەی سەدی لە پلەی پانزەهەمی کۆتایی لیستەکەدا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشدارییەکی ژینگەیی: ڕووباری دیجله‌ دەبێتە هەڕەشە بۆ ملیۆنان عێراقی و حكوومه‌تی بەغداش بێدەنگە

دڵشاد

دوای 25 ساڵ هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە سینەما

ART

ئەڵمانیا چالاکییەکانی ناوەندێکی ئیسلامی قەدەغە دەکات

سەڵاح