zagros news agency

پارێزگاری هەولێر جەخت لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی بۆ پرۆسەی پەروەردەی ئاوارە و پەنابەران دەکاتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە هادی عەبدولستار شبل، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاوارە و پەنابەرانی عێراق لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر دۆخی خوێندن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردەی قوتابییانی ئاوارە و پەنابەر لە سنووری پارێزگای هەولێر. لەمبارەیەوە پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە کە سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پارێزگا لە ئامادەیی تەواودان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکاری و هاوکارییەکی پێویست، بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی خوێندنی ئاوارەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابییان.

لای خۆشیانەوە، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر کرد، بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوام و هەماهەنگییە بەهێزەی کە لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندنی ئاوارە و پەنابەران هەیانە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن لە کەمپ و ناوچە جیاجیاکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا داگیرکردنی دوو گوندی دیکەی لە ئۆکرانیا راگەیاند

سەڵاح

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە چەند مزگەوتێکی شێواندبوو

یاسین

کۆنگرێسی ئەمریکا بە یاسایەکی نوێ پاڵپشتی دارایی ئۆکرانیا دەکات و سزای نوێ سەر ڕووسیا دەسەپێنێتە

سەڵاح