كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی عومڕه بۆ ساڵی 2026 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه له ساڵی 2025 گرێبه‌ستییان له‌گه‌ڵدا كراوه ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاركردنیان تاوه‌كوو ده‌رچوونی رێنمایی نوێ .
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌یشدا كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 2025 گرێبه‌ستییان نه‌كردووه یاخود تازه دامه‌زراون و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه ئه‌وا به پێی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ساڵی 2025 گرێبه‌ستی كاتی‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت.
له كۆتایدا كاروان ستونی هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیارانه له‌مڕۆوه 19/8/2026 جێ به‌جێ ده‌كرێت.

