zagros news agency

ئومێد خۆشناو: بەشەبەنزینی حکومی بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و دابینکردنی پێداویستیی شۆفێران، بڕیاری زیادکردنی بەشەبەنزینی حکومیی پاڵپشتیکراوی پارێزگاکەیان داوە بۆ دوو هێندەی بڕی ئێستای.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێکارە بۆ سووککردنی بارگرانی سەر شۆفێران و چارەسەرکردنی ئۆتۆمبێلە درێژەکانی بەنزینخانەکان گیراوەتە بەر. بەپێی بڕیارەکە، سوتەمەنیی زیاتر ڕەوانەی بەنزینخانە حکومی و پاڵپشتیکراوەکان دەکرێت تاوەکو پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بەبێ ئاستەنگ دابین بکرێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمیی بڕی بەنزینی حکومی، قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم بەنزینخانەکان دروست ببێت و هاووڵاتییان داوای چارەسەری بەپەلەیان دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی کرد

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێ لایەنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی بەشداری یەکەمین کۆنفڕانسی ئافرەتانی کوردستانی كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد

سەڵاح