zagros news agency

مەسرور بارزانی : شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-04-2024، مه‌سرور بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردودمان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس “خۆپێشاندانێکی شارەکەی گولـله‌باران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆرددومانەکە ئەنجامدرا بوو”.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی  “هەمیشە لە یادمانن”

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ داوای تێپەڕینی بەخۆڕایی کەشتییەکانی ئەمریکا لە نۆکەندەکانی پەنەما و سوێس دەکات

یاسین

لە هەرێمی کوردستان بنکەکانی تۆماری بایۆمەتریی كارتی دەنگدان کرانەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا دەکات

یاسین