ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

درێژترین تونێلی هەرێمی کوردستان دادەخرێت

 

له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌ (كاتژمێر 06:00)ـه‌وه‌ تونێلی زاخۆ له‌ ئاڕاسته‌ی دهۆكه‌وه‌ به‌ره‌و زاخۆ داده‌خرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بەمەبەستی خاوێنكردنه‌وه‌ تونێلی گه‌لی زاخۆ، له‌ ئاڕاسته‌ی دهۆكه‌وه‌ به‌ره‌و زاخۆ داده‌خرێ.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات تا خاوێنكردنه‌وه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێ، رێی كۆنی گه‌لی زاخۆ بۆ هاتوچۆ به‌كاربهێنن. دواتریش دیوه‌كه‌ی تریش داده‌خرێ و خاوێن ده‌كرێته‌وه‌.

تونێلی گه‌لی زاخۆ، درێژترین تونێله‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له‌ 3 هه‌زار و 600 مه‌تره‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، هه‌ندێك په‌یج و هه‌ژمار دابخات

سەڵاح

ڕاگەیەنراوێك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری/بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش

دڵشاد

كرێكارێك به‌ هۆی كاره‌باوه‌ گیانی لەدەست دا

سەڵاح