zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە هۆشدارییەک دەداتە ئەفسەر و پێشمەرگەکان: وێنە و ڤیدیۆ بۆ کەس مەنێرن

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هۆشداری دەداتە تەواوی ئەفسەران و پێشمەرگەکان کە وێنە و ڤیدیۆی سەربازیی خۆیان بۆ هیچ کەس و پەیجێک نەنێرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: “لەم ڕۆژانەدا تێبینی کراوە کە بەشێک لە پەیج و ئەکاونتەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لە ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەکەن وێنە و ڤیدیۆی چالاکییە سەربازییەکانیان و بەشدارییان لە شەڕەکاندا بۆ بنێرن.”

وەزارەتی پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە کە ئەم کارە مەترسی بۆ سەر زانیارییە کەسی و گشتییەکان هەیە، هەر بۆیە داوا دەکات: “بۆ پاراستنی خۆتان و یەکە سەربازییەکانتان، بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکان بۆ هیچ کەس و لایەنێک مەنێرن و بەوپەڕی وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ سۆشیاڵ میدیادا بکەن.”

​راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

​لەم ڕۆژانەدا، بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن کە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن.

​بۆیە داوا دەکەین بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتیەکان، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی کوردستان لەم بابەتەدا زۆر وشیار بن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکیە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
​بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن و خۆتان و یەکە سەربازییەکانتان بپارێزن.


هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ئەنستیتۆتی “گۆتە‌”ی ئەڵمانیی داخست

سەڵاح

تورکیا داوای زیادکردنی کرێی هەناردەی نەوت لە عێراق دەکات

سەڵاح

روس ئاتوم: درۆنێكی ئۆكرانی هێرشی كرده‌ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا

سەڵاح