zagros news agency

پەیاما بەھیداریێ یا سەرۆک بارزانی بۆ وەغەرا داوییا (جەعفەر محەمەد بێبادی)

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، خەباتگێڕ و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (جەعفەر محەمەد بێبادی) پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: “بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، خەباتگێڕ، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (جەعفەر محەمەد بێبادی)ـمان پێگەیشت.”

سەرۆک بارزانی وێڕای هاوبەشیپێکردنی خەمەکەیان دەڵێت: “بەبۆنەی ئەم کۆستە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خێزان، کەسوکار، هەڤاڵ و دۆستانی خوالێخۆشبوو جەعفەر بێبادی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.”

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە: “لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.”

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌ه‌یه‌:

 

بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
ب خەم و کۆڤانەکا مەزن ڤە خەبەرێ وەغەرا داویێ یا کەسایەتیێ نیشتیمانپەروەر و خەباتگێر و پێشمەرگێ ھەر دوو شۆرەشێن ئەیلول و گولانێ و ھەلگرێ مەدالیا بارزانی خودێ ژێ ڕازی (جەعفەر محەمەد بێبادی) گەھشتە مە.
بڤێ هەلکەفتا خەمگین هەڤخەمیا خو ئاراستەی خێزان و کەسو کار و ھەڤال و دۆستێن خودێ ژێ رازی (جەعفەر محەمەد بێبادی) دکەم و خو ب هەڤپشکێ خەما وان دزانین.
ژ خودایێ مەزن دخوازین گیانێ خودێ ژێ رازی ب بەھشتا بەرین شاد بکەت و سەبر و ھەدارێ بدەتە ھەمی لایەکی.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
9ی ئەیلولا 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

موشه‌كى حووسییه‌كان گه‌شته‌كانى فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕاده‌گرێت

سەڵاح

ئەو كەسەی بە بیانووی وەرگرتنی ڤیزەی ئەمەریكا خەڵكی هەڵدەخەڵەتاند دەستگیر كرا

یاسین

به‌ڤیدیۆ… تێكدانی به‌شێك لەو كێڵگە کشتوکاڵیانەی بەرهەمەکانیان بەئاوی پیس ئاو دەدن

سەڵاح