عێراق لە ڕیزی دیارترین وڵاتانی هاوردەکدنی توتنی تورکییدایە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی هەناردەی گشتیی ئەم کەرتە بۆ 489 ملیۆن دۆلار، کە بە ڕێژەی 4% زیادیکردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.
بەپێی بەیاننامەیەکی ڕابیتەی هەناردەکارانی توتنی ئیجە، سەرەڕای بەردەوامی دۆخی ئاڵۆزی ئابووری جیهانی و بەرزبوونەوەی تێچووي بازرگانی، بەهای هەناردەی توتنی تورکی گەیشتووەتە 489 ملیۆن دۆلار لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا و بووژانەوەی تۆمارکردووە.
سەلیم جیمی، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی توتن لە دەریای ئیجە، ڕایگەیاندووە، گەشەی هەناردەکردن بەهۆی هەوڵی بەرهەمهێنەران، هەناردەکاران و وەبەرهێنانی پیشەسازییەوە بەدی هاتووە، و جەختیشی کردووەتەوە کە تورکیا پێگەی خۆی لە بازاڕە جیهانییەکاندا پاراستووە سەرەڕای ئاستەنگەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق لەگەڵ ئەمریکا، بەلجیکا، ئێران و ئیمارات، دیارترین شوێنی هەناردەکردنی توتنی تورکی بوون لەو ماوەیەدا.
جیمی ڕوونیشیکردەوە، جگەرەی پیشەسازی لە پێشەنگی هەناردەی کەرتی توتندا بووە، پاشان توتنی پەڕەیی و دواتر توتنی خاو هاتووە، ئەمەش هەمەجۆریی بەرهەمە هەناردەکراوەکانی تورکیا نیشان دەدات.
هەروەها تورکیا گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری توتنی ڕۆژهەڵاتییە، کە ئەمریکا لە پیشەسازی دروستکردنی جگەرەی ئەمریکیدا بەکاری دەهێنێت.

