ئەپل جەخت دەکاتەوە ئایفۆن باشترین و بەهێزترین ئامێری ژیریی دەستکردە لە جیهاندا
جۆن تێرنەس کە بەم دواییانە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی کۆمپانیای Apple دەستبەکاربوو لە میانی ئیڤێنتەکدا بەبڕوابوونی تەواوی خۆی وتی کە ئایفۆن باڵادەستترین و کارامەترین ئامێری ژیریی دەستکردە لە تەواوی جیهاندا.
جۆن تێرنەس ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنەران هیچ پێویستییەکیان بە کڕینی ڕەقەکاڵا یان ئامێری سەربەخۆ و تایبەت بە ژیریی دەستکرد نییە چونکە ئایفۆن بەهۆی ڕەقەکاڵا بەهێزەکەی و بەرنامەی پاراستنی زانیارییە تایبەتەکانەوە سەرجەم پێداویستییەکانی بەکارهێنەر لە یەک شوێندا دابین دەکات.
ئەم داڕشتنە نوێیەی ئاپڵ ڕاستەوخۆ هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زنجیرەی ئایفۆن ١٨ تا جەخت لەسەر گەشەسەندنی سیستمەکانی ئاپڵ ئینتێلیجێنس بکەنەوە و لە هەمان کاتدا وەڵامێکی توند بدەنەوە بەو ئامێرە نوێیانەی ژیریی دەستکرد کە لەلایەن کۆمپانیا ڕکابەرەکانەوە دەخرێنە بازاڕەوە.

