zagros news agency

بە بۆنەی ٦٥ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان مەراسیمێکی شایستە ساز دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بۆنەی ٦٥ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شاری دهۆک مەراسیمێکی تایبەت و شایستەی ساز کرد.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک، د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، د. ڤیان سلێمان یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکە، د. نەوزاد عەبدوڵا بەرپرسی لقی یەک، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەری و مەدەنییەکان، کەسایەتییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، زیبا تەها سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی و کاریگەریی مێژوویی شۆڕشی ئەیلوول، هاوکات ڕۆڵی کارا و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستانی لەو شۆڕشەدا و بەشدارییە جۆراوجۆرەکانیان لە بەرەنگاربوونەوە و پاراستنی بنەما نیشتمانییەکان بەرز نرخاند. پاشان سەربەست لەزگین وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر بایەخی ئەو یادە مەزنە.

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا، پانێڵێکی تایبەت بەڕێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی بەشدارییە نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکانی ئافرەتان و ڕۆڵیان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی شۆڕش کرا. هەروەها دۆکیومێنتارییەکی تایبەت بە شۆڕشی ئەیلوول و ڕۆڵی ئافرەت لەو قۆناغە مێژووییەدا نمایش کرا، کە بەشێک بوو لە بەڵگە بەنرخەکانی خەباتی گەلەکەمان.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، بڕگەیەکی هونەری و میوزیکی نیشتمانی پێشکەش کرا و ڕەهەندێکی جوانی بە چالاکییەکە بەخشی.

هەواڵی پەیوەندیدار

مایکرۆسۆفت خۆی وەک پێشەنگی سەرەکی AI جیهان جێگیر دەکات

یاسین

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەوروپادا کۆمپانیایەکی ئەڵمانی مووشەکێکی بازرگانی بۆ خولگەی زەوی هەڵدا

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا پێنج نمرە بە قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بدا

سەڵاح