ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە، دەنگۆیەكی ڕەت كردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونكردنەوە بە مووچەخۆران دەدات، كە لە هەژماری مندا، مووچەخۆر تەنیا یەك گرێبەست واژۆ دەكات، ئەویش لەنێوان خۆی و بانكەكەیدایە، گرێبەستەكەش لەژێر چاودێری و ڕێنوێنیی بانكی ناوەندیی عێراق دەخرێتە بەردەم مووچەخۆر.