zagros news agency

ئەردۆغان: گەیشتووینەتە ڕێگایەکی ڕاست و بە ئامانجی کۆتایی دەگەین

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥،   لە وتارێکدا لە شاری بدلیس لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند، مێژوو پڕە لە نموونەی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهاتوون کاتێک تورک و کورد و عەرەب پێکەوە بەرەو ئامانجە هاوبەشەکانیان هەنگاویان ناوە.

ئەردۆغان گوتیشی، لە هەنگاونان بەرەو تورکیایەکی بێ تیرۆر بەردەوامن و ئەمەش نەیارانیانی نیگەران کردووە. ناوبراو جەختی کردەوە گەیشتوونەتە ڕێگایەکی ڕاست لە پڕۆسەی ئاشتیدا و بە کەمێک ئارامگرتن و هەوڵی زیاتر، بە ئامانجی کۆتایی دەگەن.

ئەردۆغان هەروەها گوتی: “مێژوو پڕە لە نموونەی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستمان هێناوە کاتێک تورک و کورد و عەرەب پێکەوە وەستاون و بەرەو ئامانجە هاوبەشەکانیان هەنگاویان ناوە. ئێمە یەکگرتوویی خۆمان دەپارێزین و بەرەی ناوخۆیی و برایەتیمان بەهێزتر دەکەین. شانبەشان بەرپەرچی هەموو ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە یەکێتی و یەکگرتووییمان دەکەنە ئامانج. بەیەکەوە تورکیایەکی گەشاوە بنیات دەنێین کە ئاشتی تێیدا باڵادەست بێت. گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی و ڕێگایەکی ڕاست. بە کەمێک ئارامگرتن و هەوڵ و کۆششی زیاتر، ڕێگاکە دەبڕین و بە ئاسانی دەگەینە ئامانجەکەمان لە پڕۆسەکەدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٧٧ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیییدا، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

په‌یامی پارێزگاری دهۆك بۆ زانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ

سەڵاح