کۆمپانیای کیای کۆریای باشوور بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، فرۆشتنی گشتیی مۆدێلی “PV5”ـی لە بازاڕەکانی جیهان گەیاندە زیاتر لە 50 هەزار ئۆتۆمبێل.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی دەنگوباسی یۆنهاپ، تا کۆتایی مانگی تەمووز زیاتر لە 53.3 هەزار ئۆتۆمبێل لەو مۆدێلە فرۆشراون. بازاڕە دەرەکییەکان رێژەی 60%ـی تەواوی فرۆشەکانیان پێکهێناوە، ئەمەش سەرکەوتنی ستراتیژیی کۆمپانیاکە لە دەرەوەی وڵات روون دەکاتەوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە کارەباییە ناوەندییە لە مانگی حوزەیرانی 2025 خرایە بازاڕەوە، یەکەم هەنگاوی کۆمپانیاکەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە کەرتی گواستنەوەی بازرگانی.
لە نیوەی دووەمی 2025ـدا زیاتر لە 15.85 هەزار دانەی لێ فرۆشرا، لە 7 مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا 37.7 هەزار دانەی دیکە ڕەوانەی بازاڕەکان کراون. بەم ئەنجامە بووە سێیەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی پرفۆڕش لە دواى مۆدێلەکانى “EV3” و “EV5”.
کۆمپانیاکە پلانی هەیە بە بەردەوامی پەرە بە بەرهەمهێنان بدات بۆ پشتگیریی گەشەی زیاتری فرۆشەکانی.

