zagros news agency

ترەمپ: جەنگی ئێران ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتایی پێدێت

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنە نیوەی خولی ئەمریکا یان تەنانەت پێش بەڕێوەچوونیشی کۆتایی پێبێت.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی “جەنگی ئێران ڕەنگە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێبێت و ڕەنگە پێشتریش بێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێران دەیوێت بە هەر نرخێک بێت ڕێککەوتنێک ئیمزا بکات، بەڵام من ئامادە نیم هیچ ڕێککەوتنێکی خراپ بکەم”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کردەوە “ئێران بە هیچ جۆرێک دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات و ڕێگەی پێ نادەین بەرنامەی لەو جۆرە بێنێتە دی”.

جگە لە پرسی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ئۆکرانیاش کرد و گوتی: “پێویستە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوەکانی دیزڵ لە ڕووسیا بووەستێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

باجە گومرگییەکانی ئەمریکا زیان بە پشکی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت

سەڵاح

کامالا هاریس: کارنامەی ترەمپ بەرژەوەندیی خەڵک پشتگوێ دەخات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح