ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند؛ سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی بەغدای بەجێهێشتووە بە مەبەستی دەستپێکردنی سەردانێکی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات، کە لە پاریسەوە دەست پێدەکات و هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیا لەخۆدەگرێت.

