zagros news agency

میسر کار بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق دەکات

 

بەرپرسێکی میسر ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی کار دەکات بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق.

بەرپرسێکی میسری لە لێدوانێکدا کە (سۆمەرییە نیوز) بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: “تەندەرێکی نێودەوڵەتی خراوەتە ڕوو بۆ جێبەجێکردنی هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا بە مەبەستی بەستنەوەی وزەی با لە کەنداوی سوێس بە تۆڕی نیشتمانیی وزەوە. درێژیی هێڵەکە ٣٩٠ کیلۆمەتر دەبێت و تواناکەی ٥٠٠ کیلۆڤۆڵتە”، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەبەرهێنانی پێشبینیکراو بۆ پڕۆژەکە دەگاتە ٢٣٠ ملیۆن دۆلار، ماوەی جێبەجێکردنەکەشی یەک ساڵ دەخایەنێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هێڵە گەورەترین هێڵ دەبێت لە وڵاتەکەدا، ئامانج لێی بەستنەوەی پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوەیە کە ئێستا لە ناوچەی کەنداوی سوێس لەلایەن کۆمپانیاکانی (سكاتك)ی نەرویجی و (ئۆراسكوم كۆنستراكشن) پەرەیان پێ دەدرێت بە تۆڕی نیشتمانییەوە. بڕیارە تا ناوەڕاستی ٢٠٢٧ تەواو بکرێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی تۆڕی گواستنەوەی کارەبا و لەخۆگرتنی ئەو توانایە زۆرەی لە وزەی پاک بەرهەم دێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی سپارتا پراگای تێکشکاند و ناردیە ماڵەوە

یاسین

جۆزێپ بۆریێل: هەفتەی داهاتوو یەکەم کاروانی پارەی بلۆککراوی ڕووسیا دەگوازرێتەوە ئۆکرانیا

سەڵاح