zagros news agency

نزیکەی 800 هەزار هاوبەش سوودیان لە داشکاندنی قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی ڕووناکی وەرگرتووە

نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان سوودیان لە داشکاندنە تایبەتەکەی قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی ڕووناکی وەرگرتووە، کە لە رۆژی سێی ئاب تا (10)ی ئەم مانگە بۆ ماوەی نزیکەی چل رۆژێک بەردەوام بوو.
ئەم داشکاندنە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی کارەبا بە هەموو پۆلەکانەوە پەسەند کرابوو، بۆ ئەوەی بە یەکجاری لە قەرزی کارەبا ڕزگاریان ببێت، کە لە ڕێگەی داشکاندنێکی تایبەتەوە بە ڕێژەی (50%) جێبەجێ کرا و تا ئێستا لەناو دامودەزگاکانی حکوومەت وێنەی نەبووە.
ئەم داشکاندنە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پڕۆژەی ڕووناکی و گواستنەوە لە قەرزە کۆنەکانەوە بۆ سیستەمێک کە تیایدا هەموو بەکارهێنەران بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری، بە بەردەوامی و لە کاتی خۆیدا کرێی کارەبا دەدەن.
جێگەی دڵخۆشییە زۆربەی ئەو هابەشانەی پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە قەرزی کۆنیان هەبوو، توانیویانە سوود لە داشکاندنەکە وەربگرن و قەرزەکانیان بدەنەوە.
وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان هاوبەشانی کارەبادا، لەسەر پشتگیریکردنی هاوڵاتیان و هاوبەشانی لە هەموو کەرتەکانی بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتە 4 بو 5 پلە

سەڵاح

لە کۆتا ساتەکاندا لیڤەرپول خەونەکەی کردە ڕاستی

یاسین

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، سوپای سووریا لە سوەیدا کشایەوە

سەڵاح