zagros news agency

گرنگترین دۆسیەکانی کۆبوونەوەی سەرکردە شیعەکان سبەینێ

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ماڵی شیعی سبەینێ دووشەممە بەم تەوەرانە دەبێت:

١. دۆسیەی گرژیی عێراق و سعوودیە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی سعوودیه بە درۆن کە بەپێی بانگەشەی سعوودیەکان لە پارێزگای مەیسانەوە هەڵدراون.

٢. تەواوکردنی کابینەی حکوومەت و تاوتوێکردنی دۆخی چەند کاندیدێک بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان و دەزگا سەربەخۆکان.

٣. دۆسیەی ئابووری وڵات و قەیرانی وزە و سووتەمەنی.

دەربارەی لێژنەی دانوستانکاری گرووپەکان:

· لێژنەی چوارگۆشە کە ئەنجومەنی هەماهەنگی پێکهێناوە (نوری مالیکی، هادی عامری، محەمەد شیاع سوودانی و هەروەها هەمام حەمودی) ڕاپۆرتێکی وردییان بە ئۆفیسی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی داوە.
· ڕاپۆرتەکە بەپێی داواکاری زەیدی ئامادەکراوە و چارەسەری پێشنیارکراو بۆ کۆتاییپێهێنانی دۆسیەی گرووپەکان و تۆمارکردنی چەک لەخۆدەگرێت.
· ڕاپۆرتەکە بە “زۆر گەورە” وەسف کراوە.

· دۆسیەی گرووپە چەکدارەکان یەکێکە لە هەستیارترین دۆسیەکانی بەردەم حکوومەتی عێراق، بە تێپەڕبوونی ٣٠ی ئەیلول کە وەک سنوور بۆ تۆمارکردنی چەک دیاری کراوە.
· هەندێک هێز ئامادەییان بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندی سەربازی و ئەمنییان لەگەڵ دەوڵەت دەربڕیوە، بەڵام گرووپەکانی وەک کەتیبەکانی حیزبوڵا، بزووتنەوەی نوجەبا و کەتیبەکانی سەید شوهەدا ڕەتیانکردووەتەوە دەست لە تواناکانیان هەڵبگرن.
· ٣٠ی ئەیلول هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: 88 هەزار و 341  گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

ئەمەریکا فڕۆکەی B-52 دەنێرێته‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح