پۆلیسی هەرێمی کوردستان کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێی چاکسازی دەکات کە لە ٢٠ خاڵی سەرەکیدا داڕێژراوە، بە ئامانجی سەردەمیانەکردنی تەواوی پێکهاتە و شێوازی کارکردنی هێزەکانی پۆلیس لە هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، هێڵە گشتییەکانی ئەو پڕۆژە ستراتیژییەی ئاشکرا کرد.
بەپێی پڕۆژەکە، کار لەسەر ڕێکخستنەوە و نوێکردنەوەی پۆلیسی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت لەسەر بنەمای سیستەمێکی هاوچەرخ کە لەگەڵ چوارچێوەی یاسایی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا بگونجێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردەوە کە چاکسازییەکان لە گۆڕینی هەیکەلی ئیداری بەرتەسک نابنەوە، بەڵکو گشتگیرن و ئەم تەوەرانە لەخۆدەگرن:
-
بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن، ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای کارمەندان.
-
دابەشکردنەوەی زانستییانەی هێزەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا.
-
دیجیتاڵکردن و بەئەلیکترۆنیکردنی تەواوی پرۆسەکانی کارگێڕی و مەیدانی.
-
گۆڕینی کەلتووری کاری پۆلیس بەرەو خزمەتکردن و نزیکبوونەوەی زیاتر لە هاووڵاتییان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی گرنگی وەزیری ناوخۆ کرایەوە لە پاڵپشتیکردن، ڕێنماییکردن و سەرپەرشتیکردنی هەنگاوەکانی ئەم پڕۆسەیە تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.

