zagros news agency

داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کۆنی کارەبا راگەیەندرا

 

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا داشکاندنێکی بەڕێژەی 50% بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، کە لە 3ـی ئاب تاوەکو 10ی ئەیلولی 2026 جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، داشکانەکە تەنیا قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە و پارەی پسوولەکانی ڕووناکی ناگرێتەوە، هەروەها مەرجە بۆ سوودمەندبوون لەم داشکاندنە، هاوبەشان تەواوی بڕی ماوەی قەرزەکە بەیەکجار بدەن. ئەم بڕیارە وەک دوایین دەرفەت و هەلێک بۆ دانەوەی قەرزە کۆنەکان دانراوە و بەم شێوەیە دابەش دەبێت:
• 50% داشکاندن: بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
• 25% داشکاندن: بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری (جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە).
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە که وەک بەشێک لە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، پارەدانی کارەبا لە ڕێگەی ئی-پسوولە و هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە بۆ ماوەیەکی کاتی لە نێوان 30ی تەمموز بۆ 3ی ئاب ڕادەوەستێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پێش 30ی تەمموز پسوولەکانیان بدەن و لە ڕێگەی سیستمی ئی-پسوولەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن تاوەکو خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.
لە کۆتاییدا، وەزارەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە قۆناغی نوێدا پێویستە پارەی پسوولەکان لە کاتی خۆیدا لە ڕێگەی میکانیزمی 50 ڕۆژی پارەدان بدرێن، و هاوبەشان دەتوانن بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری ڕووناکی ژمارە (1992)وە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی پارتیمان و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە هەرێمی ئاینهوا

دڵشاد

بۆ جێبەجێکردنى فەرمان و ڕاسپردەکانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە سەرپەرشتى وەزیرى ناوخۆ، وەزیرى شارەوانى، پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا

دڵشاد

پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان” لە هەولێر؛ کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ دەکرێت

دڵشاد