zagros news agency

پەروەردەی عێراق: یەکی تشرینی یەکەم دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکات

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە ڕێککەوتی ۱ی تشرینی یەکەم ببێتە وادەی دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان.

پێشخستنی وادەی دەستپێکردنی خوێندن:

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەرده بڕیار دراوە وادەی دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲٦–۲۰۲۷ بهێنرێتە پێشەوە و بێتە ۱ی تشرینی یەکەمی داهاتوو لەجیاتی ئەو وادەیەی پێشتر دیاری کرابوو.

وەزارەت ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان دێت بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ئامادەکردنی بینای قوتابخانەکان و پێداویستییە فێرکاری و کارگێڕییەکان (تەکنیکی و کارگێڕی) بۆ پێشوازیکردن لە قوتابیان و خوێندکاران.

ڕێنماییەکانی وەزیری پەروەردە:

عەبدولکەریم عەبتان ئەلجبوری، وەزیری پەروەردە، ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کرد کە ڕێکاری پێویست بگەرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و ئامادەکردنی سەرجەم قوتابخانەکان بە مەبەستی پێشوازیکردن لە قوتابیان لە وادە نوێیەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

یاسین

سوپای ئیسرائیل: بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی چەک٨ پردمان لە ئێران کردە ئامانج

سەڵاح

زۆرینەی بازاڕی خانووبەرە لە عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی بەڵێندەرانی ئێراندایە

سەڵاح