zagros news agency

هاووڵاتییەکی عێراقی لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی تیرۆر و پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەیەک دەستگیر کرا

 

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی عێراقییان ڕاگەیاند بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دامەزراندنی شانەیەکی تیرۆریستی و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کەنیسەیەک لە شاری برێمن لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کرد کە تۆمەتبارەکە ناو بە ناو «گەیلان ئال-م» لە کەرتی بارنیم لە ویلایەتی براندنبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەستگیر کراوە.

تۆمەتەکانی ئاڕاستەکراو برتیین لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، لەگەڵ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پەلامارێکی توندوتیژی مەترسیدار و ئەنجامدانی تاوانی پەیوەندیدار بە دەستبەسەرداگرتن و هەڵگرتنی چەک.

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد کە تۆمەتبارەکە هەڵگری بیرۆکەی توندڕەوانەی ڕێکخراوی «داعش»ـە، و لە بەهاری ڕابردوودا لەگەڵ چەند کەسێکی تردا پلانیان بۆ دەستپێکردنی هێرشی ئەگەری لە ناو خاکی ئەڵمانیادا داناوە کە مەڵبەندە مەسیحییەکانی دەکردە ئامانج.

داواکاری گشتی ئاشکراشی کرد کە تۆمەتبارەکە بە کردار چەکی ئاگرینی دەستکەوتووە و کاری چاودێری و پشکنینی تەکنیکی بۆ کەنیسەیەک لە شاری برێمن ئەنجامداوە، کە بڕیار بوو بێتە یەکەم ئامانجی دەستپێکی شانەکە.

بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتی، گەیلان توانیویەتی کەسێکی دووەم بکاتە ئەندام لە شانەکەدا کە تا ئێستا ناسنامەی دیاری نەکراوە، لە کاتێکدا هەوڵەکانی دواتری بۆ ڕاکێشانی ئەندامی زیاتر بۆ ناو شانەکە تووشی شکست بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

​نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی تۆمارکرد و بەربەستی 95 دۆلاری شکاند

سەڵاح

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا سبەینێ پرۆسەی ئاشتی و دۆخی سووریا تاوتوێ دەکات

یاسین

گروپی حەوت پشتیوانیی ئۆکرانیا دەکات و سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر دەکاتەوە

یاسین