بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ هەینی (18-09-2026) و سبەی شەممە (19-09-2026) بڵاوکردەوە، کە بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچە تۆزوخۆڵ بەرز دەبێتەوە و سبەی پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان (١٠ – ٢٠) کم/ک و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کم/ک بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا، بەو هۆیەوە مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ (٦ – ٨) کم. هەروەها پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە ٤٢ پلەی سیلیزییە.
سەبارەت بە سبەی شەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ – ٢٠) کم/ک دەبێت و مەودای بینین باشتر دەبێت بۆ (٧ – ٩) کم. هاوکات پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
-
هەولێر: ئەمڕۆ ٣٩ | سبەی ٣٨
-
سلێمانی: ئەمڕۆ ٣٧ | سبەی ٣٦
-
دهۆک: ئەمڕۆ ٣٩ | سبەی ٣٧
-
هەڵەبجە: ئەمڕۆ ٣٩ | سبەی ٣٨
-
گەرمیان: ئەمڕۆ ٤٢ | سبەی ٤١
-
زاخۆ: ئەمڕۆ ٤٠ | سبەی ٣٨
-
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ٣٩ | سبەی ٣٧
-
ئاکرێ: ئەمڕۆ ٣٩ | سبەی ٣٦
-
پیرمام: ئەمڕۆ ٣٥ | سبەی ٣٣
-
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ٣٠ | سبەی ٢٧

