zagros news agency

وەزیری گواستنەوە: کۆڕەک تیلیکۆم لە هەرێمی کوردستان داناخرێت

 

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە بەشداربووانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و ڕایدەگەیەنێت کە کۆمپانیاکە لە کارەکانی بەردەوام دەبێت و هیچ مەترسییەک لەسەر ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی نییە.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرگری لە مافی هاووڵاتییانی خۆمان دەکەین، بۆیە بەشداربووان دەتوانن بەبێ هیچ کێشەیەک سیمکارتەکانیان بەکاربهێننەوە.

“وەزیری گواستنەوە جەختیشی کردەوە کە “کۆڕەک تیلیکۆم لە هەرێمی کوردستان داناخرێت” و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاوبەشانی بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا: کاتی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ هاتووە

سەڵاح

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا ڕاگەیاند

سەڵاح