zagros news agency

قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە یاساییە و کۆنترۆڵکردنی چەک هێزەکانی دەرەوەی دەستوور دەگرێتەوە

​
ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی پێشمەرگە بەشێک لە سیستەمی بەرگریی دەستووریی وڵات پێکدەهێنن و بڕیاری کۆنترۆڵکردنی چەک ئەوان ناگرێتەوە، هاوکات جەخت لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی بەغداد لەگەڵ ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە.
​
قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “ئەلجەزیرە” ڕوونی کردەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی چەک تەنیا ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە دەبێتەوە کە چەکی دەرەوەی چوارچێوەی دەستووریان لەدەستدایە. ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا گرووپە چەکدارەکان پابەندی ئەوە بوون هیچ جووڵەیەکی سەربازی لە ناوخۆ یان دژی وڵاتانی هاوسنوور ئەنجام نەدەن، ئەمەش لە چوارچێوەی سووربوونی بەغداد بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانەی کە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەیە.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، ئەعرەجی جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بە واتای پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن نایەت، بەڵکو عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە ئەمنییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکادا.
​
لەکۆتاییدا ڕاوێژکاری ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بەغداد خاوەنی پەیوەندییەکی هاوسەنگە لەگەڵ تاران و واشنتن، و کار بۆ ئەوە دەکات وەک پردێکی پەیوەندی بۆ نزیککردنەوەی ڕوانگەکان لەپێناو بەدیهێنانی ڕێککەوتنێکی گشتگیر کار بکات کە ئاسایش و مافی تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

‌پاکستان: گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

سەڵاح

كاروان كه‌لاری بۆ زاگرۆس: مه‌سروور بارزانی سه‌لماندی خه‌م خۆری سلێمانی و یانه‌ی نه‌ورۆزه‌

سەڵاح

کێپلەر : 27 کەشتی رووبەرووی هێرش بونەتەوە

گوران