zagros news agency

لەماوەی دوو رۆژدا ١٠ کەس لە ئێران ئیعدام کران

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو بەندکراوی کورد لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەشت بەندکراوی دیکەش لە زیندانەکانی کەرەج و شیرازی ئێران لە سێدراە دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان دوو بەندکراوی کورد، یەکیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران و ئەوی دیکەشیان بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە سێدارە دراون.
چوار بەندکراویش لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە لە سێدارە دراون .
هاوکات لە زیندانی عادڵئاوای شیرازیش سێ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست و بەندکراوێکیش بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی لە سێدارە دراون.
ئاماژە بەوەش دراوە، یەکێک لەو بەندکراوانەی لە سێدارە دراون خەڵکی ئەفغانستانە و یەکیشیان ئافرەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ دهوكێ چه‌ندین پڕۆژێن خزمه‌تگۆزاری ب كوژمێ پتر ژ 9 ملیار دیناران ڕه‌وانه‌ی قۆناغا ب جهـئینانێ كرن

سەڵاح

کەشىناسی : باران و بەفر دەبارێت

سەڵاح

هەولێر.. پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکرد و فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە

سەڵاح