zagros news agency

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاری پێكهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەدات سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە ئاڵای ئەمریکا

 

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی زەیدی، فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە لێکەوتەکانی ڕووداوی بێڕێزیکردن بەرامبەر ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی چالاکییەکانی «ڕۆژی سەروەری»دا.

 

سەباح ئەلنەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕایگەیاند کە فەرماندەی گشتی، عەلی زەیدی، فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی تەواوی ئاڵۆزی و تێوەگلانی لەو بێڕێزیکردنەی کە لە یەکێک لە ڕێپێوانەکاندا لە میانی چالاکییەکانی «ڕۆژی سەروەری» بەرامبەر ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووی داوە.

 

وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوە کرد کە زەیدی ئەم ڕەفتارەی سەرکۆنە کردووە و جەختی لەسەر پێویستیی پێبەندبوون بە یاساکان و نەریتە دیپلۆماسییەکان کردووەتەوە.

هەروەها ڕێنمایی داوە بە گرتنەبەری تەواوی ڕێکارە قانونییە پێویستەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکە و بەرزکردنەوەی ئەنجامەکانی لە خێراترین کاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەهەپە: لە پرۆسەی ئاشتیدا سازش نییە؛ کاراییلان: تا ئۆجەلان ئازاد نەبێت متمانە ناکەین

یاسین

دەست بەدابەشکردنی چەکی پارەی گه‌نمی جووتیاران دەکرێت

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین