ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، هێزێکی ئەمنی کارمەندێکی وەزارەتی بەرگرییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە بەغدا دەستگیرکردووە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوز-ی راگەیاند، کچەکە لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە و رووداوەکە لە ناوچەی سەبع بۆر لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە.
هێزە ئەمنییەکان توانیویانە لە کاتی رووداوەکەدا کارمەندەکە دەستگیربکەن. ئێستا لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کارمەندە دەستیپێکردووە و رێکارە یاساییەکان بەرامبەری گیراونەتە بەر.

