ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی «نەیچەر»دا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ئافرەتان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان ڕێژەیەکی زیاتری ئازاری جەستەیی تۆمار دەکەن و ئەم جیاوازییەش لە هەموو جۆرەکانی ئازاردا بەدی دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆئافرەتامەی گاردیان، توێژەران داتاکانی زیاتر لە ٦ ملیۆن کەسیان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ تا ٢٠٢٥ لە ١١٨ وڵاتی جیهاندا لە تەمەنی نێوان ٥ بۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵ تاوتوێ کردووە. دەرکەوتووە لە هەموو ١١ ناوچەی دیاریکراوی جەستەدا—لەوانە سەر، دەموچاو، مل و شان، قاچ، دەست، ئەنیشک، سنگ، کەمەر، سک، حەوز و ئەئافرەتۆ—ڕێژەی ئازار لەنێو ئافرەتاندا زیاتر بووە و ئەم جیاوازییەش زیاتر لە سەرئێشە، ئازاری دەموچاو و سکدا بەرچاو بووە.
ئامارەکان دەریدەخەن خێراترین کاتی زیادبوونی ئازار پێش تەمەنی ٥٥ ساڵییە و لە دوای ٧٥ ساڵییەوە دەگاتە ئەوپەڕی خۆی. نزیکەی لەسەدا ٤٠ی بەشداربووان تووشی ئازاری کەمەر بوون کە باوترین جۆری ئازار بووە، لە کاتێکدا ئازاری دەموچاو بە لەسەدا ٢ کەمترین بووە. هەروەها دەرکەوتووە لەسەدا ١٨.٣ی حاڵەتەکانی ئازار لە جیهاندا پەیوەندییان بە جگەرەکێشان، قەڵەوی و کەمیی داهاتی خێزانەوە هەیە. پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن سەرەڕای ئەوەی ئافرەتان لە قۆناغە هەستیارەکانی تەمەنی وەک کارکردن، بەخێوکردنی خێزان و منداڵبووندا ئازاری زیاتر دەکێشن، بەڵام هێشتا نیشانەکانی ئازار لەلای ئافرەتان کەمتر لە لایەن سیستمە تەندروستییەکانەوە بەهەند وەردەگیرێت یان درەنگتر دەستنیشان دەکرێت.
هەواڵی داهاتوو

