zagros news agency

ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی دەکاتە ڕاوێژکاری بۆ تاوتوێکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار

 

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری دا دانیشتنی ئیمڕۆی پەرلەمان بگۆڕێت بۆ دانیشتنێکی ڕاوێژکاری بە مەبەستی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.

جەعفەر زاملی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان داواکارییەکی فەرمییان پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە تا تەوەرێکی تایبەت بە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بخرێتە بەر باس.

ڕوونی کردەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر دواخستنی بەرنامەی کاری ئاسایی دانیشتنەکە و گۆڕینی کۆبوونەوەی ئیمڕۆ بۆ دانیشتنێکی ڕاوێژکاری تا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی دۆلار و کاریگەرییەکانی بکارێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تا سبەی دەرفەت ماوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 بە کاش بەتەواوی ڕادەگیرێت ​

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەردانی میری ئێزیدییان دەکات

یاسین

لیۆنێل ڕیچی بەهۆی تێکچوونی تەندروستی کۆنسێرتێکی کۆتایی پێدەهێنێت

ART