ئەمشەو لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر ٢٢:١٩ی ئەمشەو پێنجشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە شارەدێی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات.
دژەتیرۆری کوردستان دڵنیایی داوە کە خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

