zagros news agency

ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێرانی بانگ کرده وەزارەتی دەرەوە

 

ئەڵمانیا هەواڵی بانگکردنی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی لەو وڵاتەدا ڕاگەیاند، لەبارەی هێرشکردنە سەر سەرکردەکانی کۆمەڵگەی جوولەکە و بەرگریکارانیان لە کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە پۆستێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەزبەر لە تۆڕی ئێکس بڵاو کراوەتەوە، جەختی کردووەتەوە بەرلین “هێرشکردنە سەر جوولەکەکان و ئەو کەسانەی بەرگرییان لێ دەکەن، لە هیچ شوێنێکی جیهان و بە تایبەتی لە ئەڵمانیا” قبووڵ ناکات.

لەو پۆستەدا بە ڕوونی ئاماژە بە “هەوڵە تیرۆریستییە قێزەونەکان” دژ بە یۆسێف شوستەر، سەرۆکی کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ئەڵمانیا، کراوە و هۆشداری دراوە ئەم کردارە “دەرئەنجامی یاسایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرکۆنەکردنی کردارەکانی ئێران لەم بوارەدا، “بە توندترین شێوەی گونجاو”، زیادی گوت ڕێگە نادات “ئێران کۆمەڵگەی ئازادی ئێمە هەڕەشە لێ بکات”.

ئەڵمانیا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە “هۆکاری سەرەکیی هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهان و سەرکوتکەری خەڵکی سڤیلی ئێران” ناو بردووە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە جەختی کردووەتەوە بەرلین پێشتر داوای خستنە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ناوی سوپا کردبوو کە “سەرکەوتنی بەدەست هێنا”.

دادگای باڵای ویلایەتی هامبۆرگ ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەر دوو پیاوی بە تۆمەتی چالاکیی هەواڵگری بۆ کۆماری ئیسلامی و بەشداریکردن لە ئامادەکردنی هێرشەکان دژ بە کەسایەتییە جوولەکەکان و لایەنگرانی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا، سزای زیندانی بەسەردا سەپاند.

بە گوتەی داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەڵمانیا، تۆمەتباری سەرەکی ئەرکەکانی خۆی “ڕاستەوخۆ لە ئەفسەرانی هێزی قودسی سوپای پاسدارانەوە وەردەگرت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانكۆیا دهۆك كۆلیژا په‌روه‌ردا جه‌سته‌یی و زانستێن وه‌رزشی خیڤه‌تگه‌ها خۆ یا شازدێ ڤه‌كر

سەڵاح

قه‌ته‌ر گەورەترین پڕۆژەی زیرەكی دەستكرد لە هەولێر دروست ده‌كات

سەڵاح

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح