پەرلەمانتارانی کریستیان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی ئوردنی هاشمی و کریستیانەکانی ئەو وڵاتە دەربڕی، بەهۆی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی ئەمڕۆ هەینی کەوتە سەر کڵێسای “مار جاورجێوس”ی رووم ئەرتەدۆکس لە پارێزگای کەرک.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پەلامارەکە لەلایەن تاوانبارانی توندڕەوەوە ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ٧ کەس شەهید بوون و ٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەرلەمانتاران (د. جێمس حسدۆ هیدۆ) و (رامی نووری سیاوش) هاوخەمی و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ پاتریارک، سەرۆکایەتیی روومی ئەرتەدۆکس، و تەواوی گەلی ئوردن دووپات کردەوە، و هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆ بریندارەکان و ڕەحمەتیان بۆ گیانی شەهیدانی ڕووداوەکە خواست.

