zagros news agency

دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەکان داوای دیاریکردنی وادەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

 

دکتۆر جێمس حسدۆ هیدۆ و رامی نووری سیاوش، دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەی کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق، پێشوازییان لە دەستپێشخەریی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان کرد بۆ بانگهێشتکردنی فەرمیی فراکسیۆنەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان، هاوكات داوایان کرد بەبێ کۆتوبەندی پێشوەختە ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمان دەستنیشان بکرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ شەممە (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) بڵاوکرایەوە، ئەو دوو پەرلەمانتارەی پێکهاتەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕایانگەیاند، پشتگیری لە پەیامەکەی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بۆ ئامادەکاری و ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان. داواشیان لە سەرۆکی تەمەن کرد بەبێ دانانی هیچ مەرج و کۆتوبەندێکی پێشوەختە رۆژی دانیشتنەکە دیاری بکارێت، تاوەکو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ڕێڕەوی سروشتی خۆی بگرێتەبەر، جەختیشیان کردەوە کە خۆیان بەشداری لەو دانیشتنەدا دەکەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیاندا، جێمس حسدۆ هیدۆ و رامی نووری سیاوش هیواخوازی ئەوەبوون کە سەرۆکی تەمەن و سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی هەموو دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی ترەوە و بەپەلە دەستپێشخەری بکەن بۆ کاراکردنەوەی دەزگای یاسادانانی هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کارتی مووچەی ته‌وتینكراوی عێراق 40% زیاترە لە ژمارەی فەرمانبەران

سەڵاح

نەوزاد ئیسماعیل : دەبێت داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتی ئەو شارەبێت

گوران

ناڕەزایەتیی جووتیارانی ڕۆژئاوا بەردەوامە

سەڵاح