یاریده‌ده‌ری مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك -گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆرێك له پۆسته‌كانی كورد له شاره‌كه له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌شاره‌كه.
دیاری حوسێن بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گوتی: “له‌دوای رێككه‌وتنی ئۆتێل ره‌شید كه پۆسته‌كانی كه‌ركووك به‌رێككه‌وتن یه‌كلایی كرایه‌وه پۆستێكی زۆرلهشاری كه‌ركووك له بن ده‌ستی كورد ده‌رهێنراوه، له كاتێكدا پێش 16ی ئۆكۆتبه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر پۆست له‌ژێر ده‌ستی كورد بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كورد ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م پۆستی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌مه زوڵمه له كورد ده‌كرێت.

