ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 10/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای شێخان سەردانی میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخ عەلی ئیلیاس بابە شيخی ئێزیدییان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و کەسایەتیی ئێزیدی ئامادەی بوون ، دۆخی ئێزیدییان تاوتوێ کرا و سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پشتیوانیکردنی ماف و داخواییەکانی ئێزدییانی دووپات کردەوە .
میری ئێزیدییان، سوپاس و پێزانینی خۆی و ئێزدییانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

