ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی تشرینی اولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ، پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و قوتابیان، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای داهێنەر دەستی پێکرد.
کۆنفرانسەکە لەلایەن کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین و لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆ ڕێکخراوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە، خستنەڕووی دوایین داهێنانە زانستییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونە لە بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاری، ژیریی دەستکرد (AI) و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا.
لە چوارچێوەی کارەکانی کۆنفرانسەکەدا، چەندین پانێلی زانستی لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانی ناوخۆیی و دەرەکی پێشکەش کران.

