zagros news agency

بەغدا.. دەیان ملیۆن دینار لە دەرمانخانەیەک دەدزرێت

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، کەسانی نەناسراو بڕی 30 ملیۆن دیناری عێراقیان لە دەرمانخانەیەکی بەغدا دزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـ6-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆیی ڕاگەیاند: “کەسێک سکاڵای لە بنکەی نەهێشتنی تاوانی مەحمودیە تۆمارکردووە، کە دەڵێت، لەناوچەی کویریش، سێ کەس قوفڵی دەمانخانەکەیان شکاندووە و چوونەتە ژوورەوە، نزیکەی 30 ملیۆن دیناری عێراقیان دزیووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دزەکان دوای ئەنجامدانی دزییەکە هەڵاتوون و هێزە ئەمنییەکانیش بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەکە و کامێرای چاودێری لە نزیک شوێنی تاوانەکە دەکەن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئێران هەنگاو دەنێ بۆ باجدانان و کۆنترۆڵکردنی کەیبڵە جیهانییەکانی ئینتەرنێت

گوران

کۆشکی سپی دەنگۆکانی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانی ڕەت کردەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

سەڵاح