مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو “مەحموود نادر حەمەئەمین تەوێڵەیی” پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان كرد.
ئهمهش دهقی پرسهنامهكهیه:
هەڤاڵانی بەڕێز/ کۆساڵان، بیساران، ئاویسەر
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(مەحموود نادر حەمەئەمین تەوێڵەیی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی ئایاری ٢٠٢٤