zagros news agency

وەزیری ئابووریی دیجیتالیی عێێراق: پلانی زیادکردنی داهاتی نانەوتی لە ڕێگەی بەدیجیتاڵکردن دادەنرێت

 

وەزیری ئابووریی دیجیتالی و حوكمڕانی، محەممەد ساحب ئەلدەڕاجی، جەختی لەسەر دانانی پلانی ستراتیژی کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان لە ڕێگەی بەدیجیتاڵکردن و حوكمڕانییەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کەرتی دیجیتالییە بووەتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی وڵاتان.

ئەلدەڕاجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە ئەرکی سەرەکیی وەزارەت پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی و زیادکردنی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆییە.
ڕوونی کردەوە کە داهاتی نەوت نزیکەی ٩٥٪ی داهاتی وڵات پێک دێنێت، هەر بۆیە کارکردن لەسەر زیادکردنی داهاتی نانەوتی لە ڕێگەی حوكمڕانی، ژیریی دەستکرد، خێراکردنی ڕێکارەکان و پاراستنی دروست دراوەکانەوە بووەتە ئامانجی سەرەکی کە کاریگەرییەکەی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەبینرێت.

زانایان و شارەزایانی تەکنەلۆژیا جەخت دەکەنەوە کە بەڕێوەبردنی دیجیتالی و بەکارهێنانی ناوەندەکانی پشکنینی تاقیگەیی و سیستمی پاراستنی زانیارییە نهێنییەکان، دەبێتە جێگرەوەیەکی بەهێز بۆ سیستمی کۆنی کاغەزی.
ئەم ڕێکارە دیجیتالییە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جزدانی دەوڵەت، کۆنتڕۆڵکردنی داهاتە نەختییەکان، و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزین یان گەندەڵی، بە جۆرێک کە سامانی نیشتمانی وەک زێڕ و داهاتە گشتییەکان لە مەترسی بپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین

دەیڤید کامیرۆن بەهۆی کرێی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی پێکردووە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

یاسین

خالید شلی پێشمەرگەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح