بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک بۆ “زاگرۆس”، دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە لە بنەڕەتدا هیچ دانیشتنێک لە بەرنامەی کاری سبەینێی پەرلەماندا دانەنراوە تاوەکو هەڵبوەشێندرێتەوە.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، سبەینێ تەنها داواکاری پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی ناوی کاندیدەکان بۆ لیژنەی یاسایی ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت. جەختیشی دەستنیشان کرد کە ئەم پرۆسەیە تەنها ڕێکارێکی کارگێڕییە و بە هیچ شێوەیەک بەشێک نەبووە لە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.
ئەمە لە کاتێکدا هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکاری ئەویان بڵاوکردەوە کە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت.

