نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، توم باراك، جەختی کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی ڕوونی لەبارەی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی میلیشیاکان ناردووە، لە کاتێکدا هەوڵی نێوەندگیریی ناوخۆیی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەستی پێکردووە.
توم باراك لە لاپەڕەی خۆی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی پەیامێکی ڕوونی ناردووە کە میلیشیاکان هیچ شوێنێکی لە دامەزراوەکانی عێراقدا نییە و داهاتووی وڵات بۆ گەلەکەیەتی نەک گرووپە چەکدارە دەرچووەکان لە یاسا.
لای خۆیەوە، زەیدی لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگەی ئەنبار جەختی کردەوە که ڕێگە نادرێت هیچ چەکێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا هەبێت کە هەڕەشە لە ئەمنی هاووڵاتییان بکات و بە توندی ڕووبەڕووی دەبنەوە چونکە قۆناغی ئێستا قۆناغی ئاودانکردنەوەیە.
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ئاشکرای کرد کە جووڵەی سیاسی بە سەرکردایەتیی عەمار حکیم و هومام حەمودی بۆ ئەنجامدانی نێوەندگیریی بەپەلە لە نێوان عەلی زەیدی و کەتیبەکانی حزبوڵڵا دەستی پێکردووە تاوەکو گرژییەکان کۆنتڕۆڵ بكرێن.

