zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی گەشتکردن بۆ شەش وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات

 

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان و سنوورداربوونی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان، هۆشداریی گەشتکردنی بۆ شەش وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوەتە هاووڵاتییانی، کە ئێران، عێراق، لوبنان، لیبیا، سووریا و یەمەن دەگرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بە ئاماژەدان بە نیگەرانییە ئەمنییەکان و سنوورداربوونی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان، هۆشداریی دایە هاووڵاتییانی ئەمریکی لەبارەی گەشتکردن بۆ شەش وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە بریتین لە ئێران، عێراق، لوبنان، لیبیا، سووریا و یەمەن.

ئەم وەزارەتە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی کە هەموو شەش وڵاتەکە هێشتا لە بەرزترین ئاستی هۆشداریی گەشتکردندا، واتە ئاستی چوار، دانراون. بەپێی پۆلێنکردنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕێنمایی دەکرێت کە بە هیچ جۆرێک و بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکرێت کە لە ئاستی چواردا دانراون.

لە پۆستەکەدا هاتووە: “ئێمە ئاستی چوار لەسەر بنەمای بارودۆخی ناوخۆیی یان توانای سنووردارمان بۆ یارمەتیدانی ئەمریکییەکان لەو ناوچانەدا دیاری دەکەین” و “ئەم شوێنانە مەترسیدارن. بە هیچ جۆرێک و بە هیچ هۆکارێک بۆ ئەوێ مەچن.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ناوی ئەفغانستان، ڕووسیا، ئۆکراینا، سوودان و سوودانی باشووری خستووەتە لیستی ٢٣ وڵاتەوە کە لە ئێستادا بەرزترین ئاستی هۆشداریی گەشتکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف: ئامانجی ئیسرائیل دابەشکردنی وڵاتە ئیسلامییەکانە

یاسین

ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردەوە

یاسین

لە ئەمریکا کەسێک بە ئاژۆتنی ئۆتۆمبێل بۆ نیو ئاپۆرەی خەڵک لانیکەم ١٠ کەسی کوشت

یاسین